نیسان 2, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی ڕەفتارەكانی نەتانیاهۆ و هەوڵە دڕندانە و خوێناویەكانی كرد بۆ بێدەنگكردنی دەنگە ئازادەكان كە ڕاستیەكان دەگوازنەوە و بەرگریی لە خەڵكە بێتاوانەكانی غەزە دەكەن.

هەروەها شێخ خەنجەر كەناڵی جەزیرەی بە “دەنگی ستەملێكراوانی غەزە” لەقەڵەمدا و داوای لێپرسینەوە و هەڵپەساردنی كەناڵە میدیاییە “تیرۆریستیەكان”ی كرد كە تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی پەردەپۆشدەكەن بەكارە ناپیشەییەكانیان لە گواستنەوەی ڕاستیەكان و پشتگوێخستنی نەهامەتیەكانی ستەملێكراوان و قوربانیانی كوشتارە بەكۆمەڵەكان كە ئیسرائیل لە كەرتی غەزە ئەنجامیان دەدات.

هەروەك شێخ خەنجەر جەختیشی كردەوە لە گرنگیی ڕۆلی میدیای ئازاد لە گواستنەوەی ڕاستیەكان و بەرگریكردن لە مافی كەسانی بێتاوان و ستەملێكراوان، پێداگریی كرد لە دادگایكردنی ئەو كەناڵە ڕاگەیاندنانەی كە پشتگیریی لە ستەم و چەوساندنەوە دەكەن و تاوانەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵ دەشارنەوە.