كانونی دووه‌م 16, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی ئەو بۆردوومانەی كرد كە كرایە سەر شاری هەولێری ئاشتی و پێكەوەژیان، ئەو پێشێلكاریە گەورانەیشی بیرهێنایەوە كە بەرامبەر سەروەریی نیشتیمان دەكرێن.

شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە پشتگیریی حكومەتی عێراق لە هەر ڕێكارێكی چاوەڕوانكراو بۆ پارێزگاریی لە خاكی عێراق و خوێنی گەلەكەی.

ئاماژەی بەوەیشدا كە ئەركی یەكنەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیی دوژمن و ئامێرە دڕندەكەیەتی كە ماوەی 100 ڕۆژە بێبەزەییانە منداڵ و ژنی غەزە دەكوژێت.