تەممووز 5, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی مامۆستا سەفا مەشهەدانی كرد كە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدایە لەسەر حزبی سیادە، ژمارەیەكی بەرچاو لە پیاوماقووڵ و شێخ و لاوانی قەزای تارمیە لە پێشوازییدا بوون.

لەسەرەتای قسەكانیدا شێخ خەنجەر تارمیەی بە “شاری ئازاكان و جێی شانازیی و شكۆ و سەروەریمان” ناوبرد بەلەبەرچاوگرتنی هەوڵی دانیشتوان و هۆزە ڕەسەنەكانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێداگریی لەسەرئەوەكرد كە ناوچەكە شایستەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریە بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەكی باقی قەزاكانی پایتەخت.

 هەروەها شێخ خەنجەر ئاماژەی كرد بەگرنگیی ئەوەی كە ئەندامی حكومەتی خۆجێی پێویستە بەدەنگ ویستی جەماوەرەوە بێت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان و هەوڵبدات بۆ بەدەستهێنانی مافەكان بەتایبەت لە دۆسیەی خزمەتگوزاریی شایستە بە ڕۆڵەكانی پارێزگای بەغدا.

شێخ و پیاوماقووڵانی ئامادەبوو سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد بۆ پەیوەندیە جەماوەریەكانی و هەوڵەكانی بۆ لەخۆگرتن و كۆكردنەوەی هەموو لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ لەپێناو یەكێتی ڕیز و یەكخستنی گوتار بەرەو بەدیهێنانی خواستی ڕۆڵەكانی شار و ناوچە ئازادكراوەكان.