تشرینی دووهم 9, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی بارەگای گشتیی حزبی كرد لە شاری ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار و لەگەڵ دكتۆر خەمیس سەعد ئەندامی سەركردایەتی حزبدا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لە گرنگیی یەكخستنی هەوڵەكان و یەكێتیی ڕیزەكان بۆ بەدیهێنانی خواست و هیوای خەڵكی پارێزگاكە و باشكردن و پێشخستنی بواری خزمەتگوزاریی و بەدیهێنانی پێشكەوتنی جۆرایەتی لە هەموو بوارەكاندا.
سەرۆكی حزبی سیادە پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی پەیڕەوكردنی ڕێوشوێنی كارا و كاریگەر بۆ پەرەپێدان و پێشكەوتنی ئەنبار لەچوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سەركردە حزبییەكان لە هەموو ناوچەكانی پارێزگاكەدا و بایەخ و كاریگەریی هەڵبژاردنی كەسانی لێوەشاوە و دەستپاك و لێهاتووی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان دووپاتكردەوە.