كانونی یهكهم 7, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەیاوەریی شێخ عەبدولخالق عەزاوی، سەردانی بارەگای حزبی كرد لە پارێزگای دیالە
لەوێ پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك هاووڵاتی كە چەندین داواكاریی تایبەتیان خستەڕوو و داوای كرد بەزووترین كات جێبەجێ بكرێن و لە گفتوگۆیەكی قووڵ لەگەڵیاندا باسیان لەویست و داخوازیی لاوان و پێداویستیەكانیان بۆ قۆناغی داهاتوو كرا.
لەمیانەی قسەكانیدا شێخ خەنجەر پشتیوانیی خۆیی بۆ توێژی گەنجان و پشتگیریی ویستی ئەوانی دەربڕی لە ژیانێكی شەرەفمەندانە و دەستەبەر بۆ بونیادنانی پاشەڕۆژیان و بەشداربوون لە بنیادنانی وڵات و بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانیدا.