تشرینی دووه‌م 24, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سوپاسی هەوڵەكانی دەوڵەتی قەتەری كرد كە سەركەوتوو بوو  لە سەپاندنی ئاگربەستی مرۆیی پێویست بۆ دەربازكردنی خەڵكی غەزە لەو بارودۆخە قورسەی پێیدا تێدەپەڕن.

هاوكات داوای لە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ كردنەوەی دەروازەكان و خێرا گەیاندنی هاوكارییە پێویستە مرۆییەكان، ناڕەزایی خۆیشی لەوە دەربڕی كە نەخۆشخانەكانی غەزە بەهۆی كەمیی سووتەمەنییەوە داخراون لەكاتێكدا وڵاتانی عەرەب سەرچاوەیەكی سەرەكیی نەوت و سووتەمەنییە لەسەر ئاستی جیهاندا.