تشرینی دووه‌م 16, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كە لە بوارەكانی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاریی كەركوكدا بەدیهاتوون و جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی دەستكەوتە بەدیهاتووەكان.

خەنجەر داوای كرد بەهۆی چڕكردنەوەی بەشداربوونێكی كارا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا پشتیوانیی ئەو هاندانانە بكرێت و بكرێتە ئامڕازێك بۆ پاراستنی پێشكەوتن و پەرەپێدانی گەشە و بووژانەوەی بەردەوام لە كەركوكدا.

شێخ خەنجەر ئەوەی دووپاتكردەوە كە وەلانانی هەموو ناكۆكیە سیاسییەكان ڕەنگدانەوەی ڕێزگرتنە بۆ باشتر پێشخستنی كەركوك و ئەزموونە دیارەكەی چونكە یەكێتی و هاوكاریی دوو ڕێگەن بۆ ئاییندەیەكی باشتری پارێزگاكە.