شوبات 26, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئەركی پرسەداری بۆ كۆچی دوایی خوشكەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی  كوردستان بەجێهێنا.

بۆ ئەو مەبەستەیش شێخ خەنجەر ئامادەی پرسەی خوالێخۆشبوو زەكیە مەلا مستەفا، خوشكی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.

داوای لە خوای مەزن كرد لە كۆچكردوو خۆش بێت و بیخایە بەهەشتی فراوانی خۆیەوە، هەروەها ئارامی و دڵنەواییش بداتە خانەوادەی بارزانی.