كانونی یه‌كه‌م 8, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جەختی لەوە كردەوە كە لەڕابوردوو و ئێستایشدا پارێزگای دیالە لەچوارچێوەی كارە لەپێشینەكانی پرۆژەی حزبی سیادەدا بووە و خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی جێی شانازیی حزب و سەركردایەتی و ئەندامان و بەربژێرەكانیشیەتی.

لەلێدوانێكیدا لە پارێزگای دیالە، شێخ خەنجەر وتی:”ئەوەی شانازیی پێوەدەكەین ئەوەیە ئێمە وەك باقی پرۆژە سیاسییەكانی تر نین كە بەدوای پۆست كەوتوون، بەڵكو ئێمە بەدوای مافەكانەوەین و تێدەكۆشین بۆئەوەی عێراق خۆی بڕیاردەر و گەورەی خۆی بێت و شوێنكەوتەی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت نەبێت”.

دەربارەی دۆخی فەلەستینیش

وتی:”پرۆتستۆكردنی ئەو ستەمەی لە فەلەستینییەكان دەكرێت دەبێت بۆ عێراقییەكانیش بكرێت”، داوای لە هێزە سیاسیەكان كرد بەرەی ناوخۆیی عێراقی یەكبخەن دژی ئەو دوژمنەی خەڵكی غەزە دەكوژێت.