كانونی یهكهم 8, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جەختی كردەوە لەسەرئەوەی كە حزب تەنیا پرۆژەیەك نییە بۆ كێبڕكێ لەسەر پۆست و دەستكەوتەكان.
ئاماژەی بەوەیشدا حزب هەنگاوێكی گەورەی ناوە بەرەو ئازادكردنی زیندانییە بێتاوانەكان لەڕێی پەسەندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی و گێڕانەوەی مافی هاووڵاتیانی ستەمدیدە كە زیاتر لە 20 ساڵە دواخراوە.
لە كۆتایی وتەكەیدا لە دیالە شێخ خەنجەر داوای پشتگیریی پرۆژەی حزبی سیادەی كرد و جەختی كردەوە لەسەر گرنگیی بەدیهێنانی دادوەریی كۆمەڵایەتی و ئاشكراكردنی چارەنووسی ونكراوەكان و پابەندبوونی حزبی ڕاگەیاند بە بنەماكانی خۆی و ئامانجەكانی لە خزمەتكردنی كۆمەڵگە و مافەكانی تاكدا.