تشرینی دووهم 1, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە جەختی كردەوە لە پابەندبوونی بە داواكردنی مافی عێراقیەكان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شارەكانی خۆیان و قەرەبووكردنەوەی ماڵە ڕووخێنراوەكان و هەمواركردنی یاسای لێبووردنی گشتی بەوجۆرەی كە دادوەری دەستەبەربكات و هاوسەنگی لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا فەراهەم بكات.
سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە پێداگریی كرد لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكانیان و زانینی چارەنووسی بەزۆر ونكراوەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان، هەروەك داوای هەمواركردنی یاسای لێبووردنی گشتی و دووبارە پێناسەكردنەوەی لایەنگریی بۆ ڕێكخراوە تیرۆریستەكان كرد لەپێناو بەدیهێنانی دادوەری، هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی و هێنانەدیی هاوسەنگی كرد لە دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراقدا.
هەروەك شێخ خەنجەر داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی و جێبەجێكردنی بنەمای هاوسەنگی كرد لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراقدا بۆ دەستەبەركردنی نوینەرایەتیەكی سەرڕاستی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق، جەختیشی كردەوە لەبەردەوامبوونی لەداواكردنی ئەم مافانە بەهەر قوربانیدانێك بێت.