كانونی دووهم 24, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پیرۆزبایی لە دەسەڵاتی دادوەریی كرد بەبۆنەی ڕۆژی دادوەریی عێراقییەوە، شانازی و ڕێزی بۆ دامەزراوەكانی دادگاكان دەربڕی كە پایەیەكی سەرەكیی دروستكردن و پێشخستنی دەوڵەتن.
شێخ خەنجەر شەهیدانی دادوەریی بیرهێنایەوە كە قوربانیی زۆریان داوە و خوێنی پاكی خۆیان ڕشتووە لەپێناو بەدیهێنانی دادوەری و یەكسانیدا، جەختی لەوەیش كردەوە كە دەسەڵاتی دادوەریی عێراقی وەك قەڵایەك دەمێنێتەوە بۆ دادوەری و ژیانێكی شەرەفمەندانە.