تەممووز 2, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە یادی شۆڕشی بیستی نەمری بیرهێنایەوە كە ڕۆڵەكانی عێراق مێژوویەكی مەزن و تۆمارێكی نەمریان بە خەبات و تێكۆشانی خۆیان تێدا نووسی لەپێناو مەسەلەیەكی دادپەروەرانە.

شیخ خەنجەر جەختی كردەوە كە شۆڕشی بیست ئەوسا و ئێستایش ڕووداوێكی تەواو نیشتیمانیی عێراقی بوو و سیمبولەكانی وەك شێخ شەعلان ئەبو جۆن و شێخ زاری مەحمود و شێخ مەحمودی حەفید داستانی قارەمانانەیان تێدا تۆماركرد لەپێناو سەربەخۆیی عێراق و سەروەریەكەی، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد هیچ كەسێك هەرچەندە بەهێزیش بێت ناتوانێت ئەم شۆڕشە بشێوێنێت و كورتناكرێتەوە تەنیا بە خودی عێراق نەبێت.

 شێخ خەنجەر شانازیی خۆیی دەربڕی بەشەهیدانی شۆڕشی بیست كە بەهای بەرز و گیانی خۆیان كردە قوربانی لەڕێی عێراق و سەربەخۆیی و سەروەریەكەیدا، ئاماژەی دا بەوەی قوربانیەكانی ئەوان بە سەرچاوەی شانازی و سروش دەمێننەوە بۆ نەوەكانی داهاتوو، یادەوەریی نەمرییان لەدڵ و ویژدانی عێراقیەكاندا هەر دەمێنێتەوە.