ئازار 18, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە بارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە.

لە دیدارەكەدا باسیان لە دواگۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی و پێویستیی كاراكردنی بنەمای سازانی نیشتیمانی كرد بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و نزیكخستنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسیەكان و هەوڵدان بۆ گونجاندنی هەڵوێستەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و بەرژەوەندیی گشتی.

هەر لە دیدارەكەدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە سووربوونی خۆی لەسەر سازانی سیاسی لە دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەراندا، هەروەها یەكخستنی بۆچوونەكان بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەنگاونان بەرەو قۆناغی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە لە هەموو لایەكی عێراقدا.