كانونی یه‌كه‌م 7, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی كرد لە دەستەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنانی پارێزگای دیالە

لە دیدارێكدا چەندین تەوەری تایبەت بە پێداویستیی مزگەوتەكانی دیالە باسكران و ڕێوشوێنەكانی پاراستنی ناوەنداری و هاوسەنگیی گوتاری ئایینی خرانەڕوو كە لەگەڵ بنەماكانی ئاشتی و پێكەوەژیان لەپارێزگاكە و باقی پارێزگاكانی تری عێراقیشدا بێنەوە، لەگەڵ كاركردن بۆ پێشخستنی هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییە ئاینییە پیرۆزەكانی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی كە ئامانجیان لێدان و ناشیرینكردنی ناسنامەی ئیسلامە. 

شێخ خەنجەر ستایشی هەوڵی مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنانی دیالەی كرد بۆ چەسپاندنی بنەماكانی پێكەوەژیان و داوای لێكردن زیاتر جەماوەر هانبدەن بۆ ئەوەی بەشداریی كارایان لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا هەبێت بۆ هەڵبژاردنی كەسانی بەتوانا و پاك كە بتوانێت بە ڕاستی ئەمانەتی نوێنەرایەتی خەڵكی پارێزگاكە هەڵبگرێت و بیپارێزێت.