تشرینی دووه‌م 6, 2023

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە نووسینگەی خۆی لەشاری بەغدا، پێشوازیی كرد لە نەسیر مەمدوف باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق

دیدارەكەی شێخ خەمیس و مەمدوف لەچواچێوەی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئازەربێجان لە بوارە جیاجیاكاندا، دێت.

هەردوولا ڕێوشوێنەكانی پیەوكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی وبازرگانی و كەلتوورییەكانیان تاووتوێ كرد كە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدا بێت و بەردەوامییان پێبدرێت بەرەو ئاسۆیەكی فراوانتر لەسەر بنەمای ڕێز و دۆستایەتیی و هاوبەشییەكی دۆستانە