ئهیلول 16, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە دكتۆر مەشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆی ژمارەیەك بابەتی پەیوەست بە كاروباری وەقف و ئەركەكانی كرا، شێخ خەنجەر پشتگیریی خۆیی دوپاتكردەوە بۆ هەوڵەكانی هەستانەوەی ئەم دامەزراوە گرنگە و بایەخی پەرۆشیی لەسەر ڕاپەڕاندنی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەئەستۆی سەرۆكی وەقفەكەیە بۆ پێشخستنی كاری فەرمانگەكانی ئەوقاف و پاراستن و درێژەپێدانی.
هەروەها شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر پێویستی بەردەوامیی گوتاری ئایینی وەك ئەوەی بەڵێنمانداوە بە یەكخستنی گوتار و یەكگرتوویی ڕیزەكان، ئەمە بێجگە لە بایەخی پاراستنی ناسنامە و پشتگیری هەوڵەكان بۆ زاڵبوونی دەنگی نێوەند و میانڕەو.