كانونی دووهم 26, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پشتگیریی خۆی بۆ بڕیاری حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند لە ڕێكخستنی پەیوەندیی عێراق بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بەجۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت و سەروەرییەكەی بكات.
شێخ خەنجەر داوای لە هەموو بەشدارانی نیشتیمان كرد، پشتیوانیی كاری لیژنەی سەربازیی عێراقی بن، جەختیشی كردەوە لە گرنگیی گفتوگۆیەكی پیشەیی بونیاتنەر بۆ پاراستنی ئاییندەی ئارام و دوور لە كاریگەرییە سیاسیەكان بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەیشدا كە ڕێكخستنی پەیوەندییەكان لەنێوان حكومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ئارامییەكی بەردەوامی لێدەكەوێتەوە و شەڕ و خراپەكاریی تیرۆر و مەترسیی سەر وڵات و ناوچەكە ناهێڵێت.