تەممووز 29, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی عەبدولكەریم كەسنەزانی نارد و ئومێدی سەبر و ئارامیی بۆ خێزانەكەی خواست لەم كاتە ناخۆشەیاندا.

شێخ خەنجەر لە پرسەنامەكەیدا لە سەكۆی “ئێكس”ەوە نووسیویەتی “وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعون”. هەروەها دەڵێت ئەوپەڕی تازێباریی خۆم ئاراستەی بەڕێزانی كەسنەزانی دەكەم بەهۆی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو بە ئیزنی خودای گەورە؛ پەرلەمانتار غاندی عەبدولكەریم كەسنەزانی، لەیەزدانی مەزن دەپاڕێمەوە بیخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و سەبوری و دڵنەوایی بە كەسوكار و ئازایزانی ببەخشێت.