حوزه‌یران 28, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەیاوەریی ژمارەیەك لە ئەندامان و سەركردەكانی سیادە؛ نوێژی هەینیی لە مزگەوتی مستەفا لەناوچەی عامریەی شاری بەغدای پایتەخت ئەنجامدا. 

شێخ عەقیل فەهداوی وتاربێژی هەینی، جەختی كردەوە لە پێویستیی پابەندبوون بە نەگۆڕە ئاینییەكان و بنەما و بەها ڕاستەقینەكانی ئایینەوە و دووركەوتنەوە لە تێگەیشتنە نامۆ و هێنراوەكان كە دەیانەوێت زیان بەعێراقییەكان و نەریتە ڕەسەنەكانیان بگەیەنن، دەبێت یەكێتیی عێراقیەكان و گوتاری میانڕەو بكرێتە ڕێباز و پرۆگرام بۆ هەموو موسڵمانێك لەپێناو یەكخستنی ڕیز و وتەكانیاندا.

دوای نوێژ، فەهداوی سوپاسی شێخ خەنجەری كرد لەپای پشتیوانیەكانی بۆ تەواوكردنی بینا و نۆژەنكردنەوەی مزگەوتەكە و هۆڵی بۆنەكانی، لە یەزدانی مەزن پاڕایەوە لەهەنگاوەكانیدا سەركەوتووی بكات و مەبەست و ئامانجەكانی بەدیبهێنێت بۆ خزمەتكردنی ئایین و موسڵمانان.