شوبات 12, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینیی لە مزگەوتی حاجی دەلال كوبەیسی لە ناوچەی مەنسور لە بەغدای پایتەخت ئەنجام دا.
وتارخوێنی مزگەوتەكە گەلی عێراقی هاندا بۆ یەكگرتن و یەكگرتوویی و خستنەلاوەی جیاوازیی نێوانیان.
هەروەك داوای سەركەوتنی بۆ گەلی فەلەستین و هاوهەڵوێستی كرد لەگەڵ خەڵكی گەمارۆدراوی غەزەدا.
دوای وتاری هەینی شێخ خەنجەر چاویكەوت بە ژمارەیەك لەهاووڵاتیان و گوێیگرت لە داواكاری و سكاڵاكانیان.
شێخ خەنجەر داوایكرد یارمەتی و هاوكاریی پێشكەش بە هاووڵاتیان بكرێت و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێن و پەلەبكرێت لە چارەسەركردنی كێشەكانیان.