شوبات 12, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لە نووسینگەكەی خۆی لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای كەركوك ئەنجامدا بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگاكە.
شێخ خەنجەر گوێبیستی بیروڕای تایبەت بەئاسانكاریی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا و دانانی پارێزگاری كەركوك و جێگرەكانی بوو.
كۆبوونەوەكان لەماوەی ڕۆژانی ڕابوردوو لەگەڵ سەركردەی پێكهاتەكانی عەرەب و توركمان و كورد بەڕێوەچوون، بۆ ئەوەی حكومەتێكی خۆجێیی پێكبهێنرێت كە داخوازیی خەڵكی كەركوك جێبەجێ بكات.
شێخ خەنجەر هەموویانی هاندا بۆ یەكگرتوویی نێوان ڕۆڵەكانی پارێزگاكە و سەركردە سیاسییەكان و هەموان بەشداربن لەدابینكردنی ئاشتی و ئاوەدانكردنەوەدا.