ئایار 1, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیكرد لە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی فراكسیۆنی توركمان لە پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی گۆڕانكاریە گرنگە سیاسیەكان لە پارێزگای كەركوك.

شێخ خەنجەر و ئەرشەد ساڵحی بەئامادەبوونی موهەیمەن حەمدانی، باسیان لە گۆڕانكاریە سیاسیەكان كرد لەپێش هەموویانەوە پێویستیی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ كۆتایهێنان بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی لە پارێزگای كەركوك و هەوڵدان بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسیە جیاوازەكان و گەیشتن بە جۆرێك لە تێگەیشتن بۆ بەزوویی پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای كەركوك لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا. 

هەروەك شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان هەڵوێستی پەرلەمانتارانی حزبی سیادە و فراكسۆنی توركمان بۆ كۆتایهێنان بە بۆشایی یاسادانان و دەنگدان بۆ سەرۆكێكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و دەركردنی ئەو یاسا گرنگانەی كە خواستی گەلی عێراقن.