تشرینی دووه‌م 16, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ ڕەعد عاسی عوبەیدی كرد لە پارێزگای كەركوك و ژمارەیەكی زۆر لە پیاوانی هۆزی عوبەید و پیاوماقوڵانی پارێزگاكە لەپێشوازییدا بوون.

شێخ خەنجەر بەئامادەبوونی شێخ عەبدولخالق عەزاوی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی سیادە و مامۆستا خالید مەفرەجی سەركردە لە حزبەكە و ژمارەیەك شێخ و پیاوماقوڵ و لاوانی كەركوك، باسی لە بارودۆخی پارێزگاكە و دۆخی دانیشتوانەكەی و كاروباری سیاسی ناوخۆیی بەگشتی  بۆ كردن بەتایبەت ئەوانەی كە پەیوەستن بە ئیدارەدانی پارێزگا و دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە.

لایخۆیەوە شێخ ڕەعد عاسی عوبەیدی ڕۆڵی شێخ خەنجەری بەرزنرخاند لە نزیكخستنەوەی دید و بۆچوونی نێوان پێكهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانی كەركوك و پابەندبوونی مەبدەئیانەی بەرامبەر پێكهاتەی عەرەبی بۆ بەدەستهێنانی شایستەكانی لەنوێنەرایەتی سیاسی و حكومیدا و بەدیهێنانی هاوسەنگی لە دامەزراوە فەرمیە ناوخۆ و فیدراڵیەكاندا وەكو یەك.