تەممووز 5, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ سەعید جاسم مەشهەدانی كرد لە قەزای تارمیەی باكووری بەغدای پایتەخت.

شێخ خەنجەر بەئامادەبوونی كۆمەڵێك لە پیاوماقووڵ و خەڵكی تارمیە، ستایشی ڕۆڵی دیاری شێخ سەعید جاسم مەشهەدانی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی هەوڵی تێكدانی ئەمن و ئاسایش لە قەزاكەدا، هەروەها ئەو قوربانیە گەورەیەی داویەتی كاتێك ڕۆڵەكانی شەهیدبوون لە پێناو عێراق و تارمیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پرۆژە دەرەكییەكاندا.

شێخ خەنجەر سورەتی فاتیحای خوێند لەسەر گیانی شەهید ئەیاد سەعید جاسم كە گیانی بەرزی خۆی پێشكەشكرد بۆ پارێزگاریی لەعێراق و گەلەكەی و یادی كارەساتی ئەو شەهیدانەی بیرهێنایەوە كە لەپێناوی خودا و نیشتیماندا بوونە قوربانی.

لایخۆیەوە شێخ سەعید جاسم هەڵوێستی شێخ خەنجەری بەرز نرخاند و شمشێرێكی پێبەخشی وەك ڕێزگرتن لە هەڵوێستە نیشتمانیەكانی لە بەرگریكردن لە مافەكانی پێكهاتەكە و پارێزگا ئازادكراوەكانی، سوپاسی هەوڵی بێوچانی كرد لە نزیكخستنەوەی تێڕوانینەكان و یەكخستنی گوتاری نیوان سەركردەكانی پێكهاتەكە و نوێنەرانی پارێزگا ئازادكراوەكان لەپێناو عێراقێكی ئازیز و  پارێزراو و سەقامگیردا.