حوزه‌یران 29, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، ئەمڕۆ شەممە، بەیاوەریی ژمارەیەك لە سەركردەكانی حزب و ئەندامانی سیادە لە ئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی لقی نەینەوای كۆڕی فیقهیی گەورەزانایانی كرد.

شێخ خەنجەر لەمیانەی دیاری لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتەكان لە ئەندامانی كۆڕی فیقهی، جەختی كردەوە لە گرنگیی ڕێنمایی و ئامۆژگاریی ئایینی بۆ چەسپاندنی بنەماكانی یەكێتیی ڕیز و گوتار و بایەخی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و لادەر كە زیان بە ڕەوشتی كەسەكان دەگەیەنن و كاریگەریی لەسەر ڕایەڵی كۆمەڵگەیی و كەلتووری ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دروستدەكات، كە كۆمەڵگەكانمان بەو بەها و خوو و نەریتانە ناسراون.

لایخۆیانەوە ئامادەبوان و ئەندامانی كۆڕ، سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد بەرامبەر هەڵوێستەكانی دەربارەی یەكێتیی گوتار و یەكخستنی ڕیزەكان و دەستپێشخەرییە بەردەوامەكانی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیە سیاسیەكان و پابەندبوونی بە مافەكانی خەڵكی پارێزگا ئازادكراوەكان سەبارەت بەبابەتەكانی مافی مرۆڤ و لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.