تەممووز 24, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە چووە پرسەی عەقید ڕوكنی فڕۆكەوان غەسان لەتیف نسەیف جاسم لەناوچەی ڕاشدیەی باكووری بەغدای پایتەخت و پرسە و سەرەخۆشیی خۆیی گەیاندە خێزانی كۆچكردوو.
شێخ خەنجەر سەرەخۆشیی لە خێزانی كۆچكردوو كرد و ئاماژەی دا بە هەڵوێستی ئازایانە و ڕۆڵە كۆمەڵایەتی و عەشائیریەكانی كە لەناوچەكانی باكووری بەغدا دەینواندن، جەختی كردەوە كە كۆچكردوو عەقید غەسان لەتیف بۆشاییەكی گەورە لە دڵ و دەروونی ئەو كەسانەدا جێدەهێڵێت كە بەدرێژایی ژیانی ناسیویانە، داوای لە یەزدانی مەزنیش كرد كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و ئارامی و دڵنەوایە بە كەسوكار و ئازیزانی ببەخشێت.