تەممووز 1, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، بەشداریی كرد لەپرسەی ئال نوجێفی كە لەشاری هەولێردانرابوو و لەلایەن هەردوو كوڕی كۆچكردوو بەڕێزان ئوسامە و ئەسیل نوجێفییەوە پێشوازی كرا.

لەمیانەی پرسەكەدا كە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە سەركردەكانی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوون، شێخ خەنجەر یادی مامۆستای كۆچكردوو عەبدولعەزیز نوجێفیی كردەوە و ئاماژەی كرد بە ڕۆڵی دیاری لە بوارە سیاسی و یاساییەكان لە ئاستی نەینەوا و عێراقدا، داوای لە یەزدانی مەزنیش كرد كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.