تەممووز 14, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی كوشتارە ترسناكەكەی خان یونسی كرد كە لەلایەن هێزەكانی زایۆنیزمەوە ئەنجامدراوە، جەختی لەوەیش كردەوە كە نابێت بێدەنگیی بكرێت لەئاست تاوانە بەردەوامەكانی دژەمرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ كە دەرهەق بە گەلەكەمان لە غەزە ئەنجامدەدرێت.
لەسای پەرەسەندنێكی مەترسیداردا، هێزەكانی زایۆنی كوشتارێكی تۆقێنەریان لە خان یونس ئەنجامدا و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 70 كەسی سڤیل كە زۆربەیان ژن و منداڵن، بۆیە شێخ خەنجەر ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونەی كرد كە بەبەرچاو و گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە ئەنجامدرا بێئەوەی هیچ ڕێكارێكی بەرەنگاربوونەوەی گونجاو لەگەڵ قێزەونیەتیی تاوانەكەدا؛ بگیرێتەبەر. شێخ خەنجەر وتی:”تاوانی قڕكردنی دژەمرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگی زایۆنی هێشتا بەبەرچاو و گوێی كۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە ئەنجامدەدرێن بەبێ هیچ ڕێكارێكی بەرپەرچدانەوە كە لەگەڵ قێزەونیی تاوانەكاندا بگونجێت، كە خوێناویترین تاوانێكن لە مێژووی ناوچەكەدا”.
هەروەها شێخ خەنجەر وتی:”سەرلەنوێ جەخت لە هەڵوێستی خۆمان دەكەینەوە بۆ پشتگیریی لە مافەكانی گەلی موجاهیدی فەلەستین بۆ بەرگریكردنی لە خاك و گێڕانەوەی مافەكانی و خۆڕاگریی لەپێناو دۆز و پرەنسیپەكانیدا”.