ئازار 8, 2024

شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی ژنانی لە ژنانی عێراق و جیهان كرد، بەتایبەت ئەو ژنانەی قوربانییان دا و خۆڕاگربوون بەرامبەر ئازاری لەدەستدانی كەسوكار و ڕاگواستن.

شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە سەر ڕێزگرتن لە ژنان و چەسپاندنی پێگەیان لە كۆمەڵگەدا، چونكە بەڕاستی نیوەی كۆمەڵن، ئاماژەی كرد بە خۆڕاگریی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەكان چ بە لەدەستدانی ئازیزانیان و چ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ستەم.

هەروەها شێخ خەنجەر داوایكرد ڕێز لە مافەكانیان بگیرێت و دادوەرییان بۆ فەراهەم بكرێت، لەگەڵ پێداگریی لەسەر گێڕانەوەی مافەكانیان و دەستەبەركردنی نوێنەرایەتیی تەواوەتییان لە بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا.