تشرینی دووهم 30, 2023

بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیی كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە.
لەدیدارێكدا باس لە گۆڕانكارییەكانی دۆخی گۆڕەپانی سیاسی و پەرەسەندنی بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كرا و جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی بەشدارییەكی كارا لە سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.
هەردوولا گرنگترین مەسەلەكانی جێی بایەخی هاوبەشی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەكانیان تاوتوێ كرد بەو جۆرەی كە لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.